٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٤٨
هەر هێرشێکی ئیسرائیل وەڵامی گونجاو وەردەگرێت

سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە وەڵام بە هێرشی ئیسرائیل چۆن دەبێت، وتی: هەر هێرشێک بکرێت وەڵامی گونجاوی خۆی وەردەگرێت.

  مەسعوود پزشکیان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە وەڵام بە هێرشی ئیسرائیل چۆن دەبێت، وتی: هەر هێرشێک بکرێت وەڵامی گونجاوی خۆی وەردەگرێت.

پزشکیان ڕایگەیاند: بەداخەوە لە جیهاندا دەسەڵاتگەلێک هەیە کە پاگەندەی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەن لە حاڵێکدا کە خۆیان پێشێلکاری سەرجەم یاسا و مافەکانن کە پاگەندە دەکەن ئەبێ پابەندیان ببین، لەگەڵ خەڵکانێک شەڕ دەکەن و پشتیوانی لە دەسەڵاتگەلێک دەکەن کە خەڵک لە ماڵەکانیان دەردەکەن و ئاوارەیان دەکەن لە حاێكدا کاتێک بەدوای ماف و نیشتمانی خۆیانن.

ناوبراو وتیشی: ئەوە جەنگێک نییە کە بە کوشتنی کەسەکان کۆتایی پێبێت، جەنگێکە کە بە دامەزراندنی دادپەروەری کۆتایی دێت و بە لەبەرچاوگرتنی هەموو مرۆڤەکان تەواو دەبێت بەڵام بە زۆرەملێ و کوشتنی ماف نا.

342/